TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین: تا ئێستا 18 هەزار و 800 کەس کوژراون

Navas Jan
Admin
📅 18 Aralık 2023 15:49

پەیامی کورد،... وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین: تا ئێستا 18 هەزار و 800 کەس کوژراون


وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین ڕایگەیاندووە، لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس تا ئێستا 18 هەزار و 800 فەڵەستینی کوژراون.

ئەمڕۆ دووشەممە 18/12/2023، وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین نوێترین ئاماری قوربانییانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند و ئاماژە بەوە دەدات، لە ڕۆژی 7ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا، نزیکەی 18 هەزار و 800 فەڵەستینی لە کەرتی غەززە کوژراون، کە 70%ی ئەو کەسانە، ژن و منداڵن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین، کوژراوەکان زیاتر له 300 پزیشک و پەرستار و کارمەندی تەندروستی، 86 ڕۆژنامەنووس و 133 کارمەندی دەزگاکانی فریاگوزاری و نەتەوە یەکگرتووەکان لهخۆ دەگرێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، شەڕی ئێستای کەرتی غەززەش زیاتر لە 51 هەزار برینداری لێ کەوتووەتەوە و ژمارەیەکی زۆریش بێسەروشوێنن.

لەلایەکی دیکەوە و لە دوای هیرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، نزیكەی هەزار و 400 کەس لە هاووڵاتییانی ئیسرائیل کوژراون.

Paylas: