وهزارهتی بهرگری ئیسرائیل: 22 ناوچهمان كۆنتڕۆڵ كردهوه
پەیامی کورد... وهزارهتی بهرگری ئیسرائیل: 22 ناوچهمان كۆنتڕۆڵ كردهوه
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئیسرایل رایگەیاند، هێشتا لە جەنگدان و توانیویانە لەماوەی 24 کاتژمێردا 22 ناوچە کۆنترۆڵ بکەنەوە کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە کۆنترۆڵکرابوو، هاوکات چەند هێرشێکی ئاسمانیش کراوەتە سەر خاکی لوبنان.
ئهمڕۆ یەکشەممە 8ی تشرینی یهكهمی 2023، جۆناسان کۆنیرۆکس، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئیسرایل رایگەیاند: پێشتر وڵاتەکەی گروپە چەکدارییەکانی لوبنانی ئاگادارکردوەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک جەنگ نەهێننە ناو خاکی ئیسرائیل، بەڵام پاش هێرشەکانی ئەو گروپانە، چەند هێرشێکی ئاسمانییان کردووەتە سەر بنکەکانیان لە خاکی لوبنان.
هاوکات، بەپێی دوایین ئامارەکان و بەهۆی بۆردومانی هەردوولاوە زیاتر لە 256 فەڵەستینی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ههزار و 700 کەسیش برینداربوون، وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیلیش دەڵێت، 350 ئیسرائیلی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ههزار و 800 كهسیش بریندار بوون.
هەر بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە، گەشتییە ئاسمانییەکانی سەرجەم فرۆکەخانەکانی ئیسرائیل هەڵوەشاونەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە گروپە چەکدارەکانی فەڵەستین رایانگەیاند، هەزاران موشەکییان لە کەرتی غەزەوە ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و دەیان چەکدارایشیان دزەیان کردووەتە ناو خاکی ئیسرائیل.