TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕووسیا ... باشترین چارەسەری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کەوتنە بن کۆنترۆڵی ڕژیمی سووریا یە

سارا
Yazar
📅 31 Ocak 2019 18:05

پەیامی کورد  ...  نوێنەری تایبەتی ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان " NY " ڤاسیلی نێبێنزیا ڕایگەیاند کە باشترین چارەسەری لە باکووری سووریا " ڕۆژئاوای کوردستان " ئەوەیە کە هەرێمەکە بکەوێتە بن کۆنترۆڵی ڕژیمی سووریا .

نێبێنزیا لە کۆبوونەی گشتی " NY " دەستنیشانی کرد چارەسەری هەرە باش ئەوەیە کە هەرێمی ڕۆژئاوا بکەوێتە بن کۆنترۆڵی ڕژیمی سووریا و مەترسییەکانی ئەمنییەتی دراوسێیەکانی سووریا ش لە شوێنەکە دوور بکرێتەوە نەمێنێت .

نێبێنزیا لە سەر دۆخ و ڕەشی ئێدلیب ش زانیاری دا و ڕایگەیاند کە ئاگربەست لە ناوچەکە پێشێل دەکرێت سەروەری هەرێمەکە کەوتووەتە بن کۆنترۆڵی ڕێکخراوی تێرۆریستی " حەتش " ئالنۆسرەی " پێشان کە لە ئاکامی پێشێڵکردنی ئاگربەست دا ٦٥ کەس گیانیان لە دەست داو و ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون .

 نوێنەری ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاند کە کە بۆ هەنگاوی بەهێز بنێین ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ تورکیا چاوپێکەوتن دەکەین و لە سەر تەدابیری ئەمنی لە ئێدلیب وەربگرین ئەوان لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتنیان کردووە .

Paylas: