TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕووسیا/ لە ڕۆژێکدا ١٨٠ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون

Navas Jan
Admin
📅 07 Şubat 2022 15:20

پەیامی کورد... ڕووسیا/ لە ڕۆژێکدا ١٨٠ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون

لە ڕووسیا ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری ئۆمیکرۆن گەیشتە زیاتر لە ١٨٠ هەزار کەس لە ڕۆژێکدا، ئەمەش ١٠هێندە زیاترە بە بەراورد بە مانگێک پێش ئێستا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٢، میدیاکانی ڕووسیا لە زاری سەرچاوەیەکی تەندروستییەوە بڵاویانکردەووە، '' ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری ئۆمیکرۆن لە ڕووسیا زیادیکردووە، داتاکان نیشانی دەدەن ڕێژەی مردن لە کەمبوونەوەدایە، چونکە پسپۆڕان دەڵێن، ئەم جۆرەی ڤایرۆسەکە هێندەی جۆرەکانی پێشوو وەکوو دەلتا کاریگەری خراپی نییە. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەنیا ٦٦١ کەس گیانیان لە دەستداوە، ئەم ڕێژەیە مانگێک پێش ئێستا ٧٩٦ کەس بوو لە ڕۆژێکدا.''

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ''ئەم ژمارانە فەرمین و حکومەتی ڕووسیا ئەمڕۆ بڵاوی کردنەوە. ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو ڕۆژانە تەنیا ١٧ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە دەبوون.

باس لەوەش کراوە، ''لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو بووەتەوە، زیاتر لە ١٢ ملیۆن ڕووسی تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٣٣٥ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.''

هاوکات، ''بەرپرسانی ڕووسیا دژی بیرۆکەی داخستنی بازاڕ و سنووردارکردنی هاتووچۆی خەڵک بوون سەرەڕای زیادبوونی مەترسییەکان.''

 

Paylas: