TR KU SO
FB X
Cîhan

هیندستان/ لە ڕۆژێکدا ١٦٢ هەزار کەسی تووشی کۆرۆنا بوون

Navas Jan
Admin
📅 13 Nisan 2021 16:12

پەیامی کورد … هیندستان/ لە ڕۆژێکدا ١٦٢ هەزار کەسی تووشی کۆرۆنا بوون

 

هیندستان لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان زۆرترین ڕێژەی تووش بوون بە پەتای كۆڕۆنای تۆمار كردووە.

 

وەزارەتی تەندروستی هیندستان بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ بەپێی ئامارە فەرمییەكان نزیكەی ١٦٢هەزار كەس تووشی پەتای كۆڕۆنا هاتوون، ئەوەش ژمارەیەكی زۆر بەرزە.

 

ئەمەو تاكو ئێستا لە وڵاتی هیندستان ژمارەی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا هاتوون گەیشتۆتە١٣.٧ملیۆن كەس، هەروەها ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە زیاتر لە ١٧٠هەزار كەس.

 

جێگەی باسكردنە ئێستا وڵاتی هیندستان ڕیزبەندی دووەمی جیهانی گرتووە لەژمارەی تووش بوون بەو ڤایرۆسە لەدوای ئەمریكا كە ژمارەی تووش بووانی گەیشتۆتە ٣١.٢ ملیۆن كەس.

 

Paylas: