Cîhan
ئێران هێرشی کردووەتە سەر کەشتییەکی ئیسرائیلی
پەیامی کورد … ئێران هێرشی کردووەتە سەر کەشتییەکی ئیسرائیلی
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه، كه‌شتییه‌كی وڵاته‌كه‌یان له ده‌ریای عه‌ره‌ب له لایه‌ن ئێرانه‌وه به موشه‌ك هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر.
كه‌ناڵی ١٢ ی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و كه‌شتیه له تانزانیاوه به‌ره‌و هیندستان كه‌وتبوه رێ و دوای هێرشه‌كه به‌رده‌وام بووه له گه‌شته‌كه‌ی.
رۆیته‌رز له زاری وته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه بڵاویكردۆته‌وه، كه لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ئه‌و زانیاریانه به‌رده‌وامه.
مانگی رابردووش كه‌شتییه‌كی ئیسرائیل له ده‌ریای عومان به موشه‌ك هێرشی كرایه سه‌ر و به‌هۆیه‌وه زیانی پێگه‌یشت.
ئیسرائیل به فه‌رمی ئێرانی به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه تۆمه‌تبار كردبوو، به‌ڵام تاران ره‌تیكردبوه‌وه.