TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران هەڕەشەی دووبارە بوردمانکردنی بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دەکات

Navas Jan
Admin
📅 20 Mayıs 2023 21:23

پەیامی کورد... ئێران هەڕەشەی دووبارە بوردمانکردنی بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دەکات


فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت بە پشتبەستن بەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا کردوومانە، عێراقییەکان پابەندبوون بە چەککردن و دەرکردنی هێز و حزبە کوردەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە و وڵاتەدا.

محەممەد پاکپوور ڕۆژی شەممە،20ی مانگی پێنج لەوبارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسدارانی ڕاگەیاند و گوتی "چاوەڕێی ئەوە دەکەین حکومەتی عێراق ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات و کاتمان پێداون بۆ ئەو کارە و ئەگەر ئەوە نەکەن، ئەوا هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ئەو حزبانە بەردەوام دەبێت."

ئەو بەرپرسە سەربازییە لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا سەبارەت بەو ماوەیەی کە بۆ حکومەتی عێراقیان دیاری کردووە بۆ دەرکردن و چەککردنی حزبەکانی کوردستانی ئێران، وەڵامێکی ڕوونی نەدایەوە و تەنها گوتی "حکومەتی عێراق خۆی دەزانێت".

لە چەند مانگی ڕابردوودا و بە تایبەتی لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئەم دواییەی ئێران، بنکە و بارەگای حزبەکانی کوردستانی ئێران چەندین جار لە لایەن سوپای پاسدارانەوە بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کراوەتە سەر.

ئێران حزبە کوردەکان تۆمەتبار دەکات بە هاندانی ناڕەزایەتیەکانی دژ بە حکومەت لە ئێران و ناردنی چەک لە ڕێگای قاچاخەوە بۆ ئەو وڵاتە.تۆمەتێک کە دەسەڵاتدارانی ئێران بەڵگەیان بۆ نەخستۆتەڕوو و حزبەکانیش ڕەتیان کردۆتەوە.

Paylas: