ئێران ناردنی باڵیۆزی خۆی بۆ سوید رادەگرێت
پەیامی کورد... ئێران ناردنی باڵیۆزی خۆی بۆ سوید رادەگرێت
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، پڕۆسەی ناردنی باڵیۆز بۆ سوید بۆ ئێستا وەستاوە، ئەوەش لە بەرامبەر پاشخانی حکومەتی ئەو وڵاتە کە رێگەی بە سوتاندنی کۆپییەکی قورئان داوە لە یەکەم ڕۆژی جەژندا.
ئەمیر عەبدوللەهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "دوێنێ بە وردی قسەمان لەگەڵ هاوکارەکەم، حەجوڵڵا فەغانی، باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەمان لە سوید کرد، هەروەها ڕاپۆرتێکی لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ئەرکەکەی پێشکەش کرد، سەرەڕای کۆتاییهاتنی رێکارە کارگێڕییەکان، پرۆسەی ناردنی باڵیۆز بۆ سوید وەستا، چونکە حکومەتی ئەم وڵاتە بوێری ئەوەی هەبو هێرش بکاتە سەر قورئانی پیرۆز".
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندبو، "کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی سوکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز لەو وڵاتەدا باڵیۆزی نوێی خۆی بۆ سوید نانێرێت".
وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتوێژە تەلەفۆنییەکانی لەگەڵ حسێن ئیبراهیم تەها، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی، "نیگەرانی قوڵی خۆی بۆ ئەو ڕەفتارە ناشرین و ئیستفزازیانەی ئەم دواییە لە سوید دەربڕی کە سوکایەتی بە قورئانی پیرۆز کرا و بە توندی ئیدانەی کردبو".