ئێران ٢ پێشمەرگە سەر بە پارتی ئازادی کوردستان دەستگیر دەکات
بە پێی هەواڵەکان ڕژیمی ئێران ٢ پێشمەرگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پەیوەندییان لەگەڵ " پارتی ئازادی کوردستان " PAK " هەیە دەستگیر کرد .
هەر سەبارەت بەم هەواڵە وەزارەتی ئێستێخباراتی ئێران ڕاگەیندراوێکیان بڵاو کردەوە و ئاماژەیان کرد و ووتیان : یەکینەکانی پاراستنی شۆڕشی ئێران لە هەرێمی کوردستان لە شاری " سەقز " ٢ پێشمەرگەی سەر بە پارتی ئازادی کوردستانیان دەستگیر کردووە ، هەروەها هێزەکانی ئێران توانیویانە دەست بگرن بە سەر ئەو چەک و تەقەمەنیانەی کە لە لای ئەو ٢ پێشمەرگە بووە .
لەو هەواڵەدا ڕاگەیندراوە کە ناسنامەی ئەم ٢ پێشمەرگەیە کە سەر بە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و ناوەکانیان وا ڕاگەیندراوە " هۆشمەند عەلی پوور خەڵکی سەردەشت و محەمەد ئۆستادکار خەڵکی شاری سەقز ە .
هەتاکوو ئێستا دیار نییە ئەم دوو کەسە سزاکانیان چۆن دەبێت ، ئایا ئەشکەنجە دەکرێن یا خوود لە سێدارە دەدرێن .