پێشمەرگەیەکی پارتی ئازادی کوردستان لە لایەن پۆلیسی فێدڕاڵی عێراقییەوە ڕادەستی ئێران دەکڕیت و چارەنووسی نادیارە
پەیامی کورد ... پێشمەرگەیەکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقییەوە ڕادەستی ئێران کراوەتەوە
هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان " مەهاباد " دوای جیابوونەوە لە یەکێک لە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆی ڕادەستی پۆلیسی فیدراڵی عێراق کردووە و پاش سێ مانگ ڕادەستی ئێران کراوەتەوە.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، دەزگای زانیاری عێراق شەوی هەینی " ٢٦ی ئاوریلی ٢٠١٩ " ، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد یان بە ناوی کەماڵ ساڵحی تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕی عەلی ڕادەستی ئێران کردووەتەوە و بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری ئیلام گوازراوەتەوە.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەماڵ ساڵحی پێشمەرگی پارتی ئازادی کوردستان " پاک " بووە و سێ مانگ پێش لەو حزبە جیا بووەتەوە و لە شاری پردێ خۆی ڕادەستی هیزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق کردووە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاندووە : کەماڵ ماوەی سێ مانگ لە کەرکووک بەندکراوە و وەک خۆی باسی کردووە لەو ماوەیەدا سێ جار لەلایەن کەسانی ئێرانییەوە لێپرسینەوەی لە گەڵ ئەنجام دراوە.
دوای ئەوەی کەماڵ ساڵحی بۆ بەندیخانەی ئیلام گوازراوەتەوە چارەنووسی نادیارە.