TR KU SO
FB X
Cîhan

کاردانەوەی مۆقتەدا سەدر بەرامبەر ئازاد کردنی هاووڵاتییە ڕفێندراوەکەی ئاڵمانیا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی عێراق

سارا
Yazar
📅 24 Temmuz 2020 20:15

پەیامی کورد      ...    کاردانەوەی مۆقتەدا سەدر بەرامبەر ئازاد کردنی هاووڵاتییە ڕفێندراوەکەی ئاڵمانیا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی عێراق  .

ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراو لە پەیامێلکی تویتەریدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هێزەکانی ئەمنییەتی عێراق سەبارەت بە ڕزگارکردن و ئازاد کردن ژنە ڕفێندراوی ئاڵمانی دەربڕی .

بە پێی ڕاپۆرتێک مۆقتەدا سەدر لە پەیامیکی تویتەریدا نووسی : لە هێزەکانی ئەمنییەتی بە هۆی ئازادی و ڕزگار کردنی ئەم ژنە ئاڵمانییە سوپاس و پێزانین دەکەم .

ئەو هەروەها ووتی هیوادارم کە هێزەکانی ئەمنییەتی لە دووبارە بوونەوەی ئەم جۆرە ڕووداوانە لە داهاتوو پێش گیری بکەن چوونکە ئەمنییەتی خەڵک و ئەمنیەتی میوانەکانیش لە سەر شانی هێزە ئەمنییەتییەکانە .

" هێلا موویس " یەکێک لە چالاکانی کولتووری ئاڵمانیایە کە لە ناوەندی کولتووری " گۆت " لە بەغدا چالاکی ئەنجام دەدات و شەوی دووشەممە لە شەقامی ئەبوو نۆئاس لە ناوەندی بەغدا لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندرابوو .

ووتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە ئەم چالاکە کولتوورییە ئاڵمانییە کە چەند ڕۆژ پێش لە بەغدا ڕفێندرابوو ئازاد کراوە .

هەروەها سەبارەت بە چۆنیەتی ئازاد کردن و هۆکار و ناسنامەی ڕفێنەران ی ئەم چالاکە کولتوورییە هیچ زانیاریەکیان ئاشکرا نەکرد .

Paylas: