TR KU SO
FB X
Cîhan

کاردانەوەی ئەمریکا لە سەر هەواڵی کوشتنی خاشقجی

سارا
Yazar
📅 20 Ekim 2018 20:46

بە پێێ ڕاپۆرتێک سارا سەندێز ووتەبێژی کۆشکی سپی لە کاردانەوە بۆ هەواڵی کوشتنی جەمال خاشقجی ووتی : ئێمە دەمانەوێت بە زووترین کات عەدالەت بەرقەرار ببێت سەبارەت بە کوژرانی خاشقجی بە پێی هەموو ڕێسا و یاسا قانوونییەکانین .

ووتەبێژی کۆشکی سپی لە ڕاگەێندراوێکدا پشتڕاستی کردەوە : ویلایەتەیەکگرتووەکان لە سەر ڕاگەێندراوەکەی پاشایەتی عەرەبستانی سەعوودی سەبارەت بە پێشکەوتنی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە چارەنووسی جەمال خاشقجی و هەروەها هەوڵدان لە دژی گومانلێکراوان کە تاکوو ئێستا ناسێنراون سوپاس و پێزانینی خۆی ڕاگدەگەێنێت . ئێمە لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی سەبارەت بەم ڕووداوە دڵتەزێنەمان پەیگیری کرد و لە بەرقەرار بوونی عەدالەت بە شێوەی وەختی ، ڕوون و بە پێی ڕێسا و یاسا و پێڕەوی یاسایی پاڵپشتی دەکەین . "

لەم ڕاگەێندراوەدا هاتووە : " لە بیستنی هەواڵی سەرەڕاست بوونەوەی مردنی بەڕێز خاشقجی زۆر دڵگران بووین و دۆستانەترین سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە ، دەزگیران و هاوڕێیەکانی ئەو دەکەین .

ئەمریکا دوای سەرەڕاست بوونەوەی کوژرانی ڕۆژنامەنووس و ڕەخنەگری سەعوودی لە کونسۆڵخانەی عەرەبستان لە ئێستەنبوڵ لە لایەن دادوەری عەرەبستان ، کاردانەوەی نیشاندا .

عەرەبستان لە کاتێکدا کوژرانی خاشقجی لە کونسۆڵخانەکەی خۆی لە تورکیا سەرەڕاست کردەوە ، کە پێشتر بەرپرسانی سەعوودی گیان لە دەستدانی ئەم رۆژنامەنووسەیان لە ناوەندی دیپلۆماتیکی خۆی لە ئێستەنبوڵ بە درۆ خستبووەوە .

سەرچاوە فەرمییەکانی عەرەبستان ڕایانگەیاند کە لە ئاکامی سەرەڕاست کردنەوەی کوژرانی خاشقجی لە کونسۆڵخانەی عەرەبستان لە ئێستەنبوڵ لە تورکیا ، ژمارەیەک لە ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکانی سەعوودی لەوانەش " ئەحمەد ئەلعەسیری " جێگیری هاوکاری ئەمنییەتی و ئێستێخباراتی عەرەبستان و " سعوود ئەلقەحتانی " ڕاوێژکاری باڵای کۆشکی سەلتەنەتی لە پۆستەکانی خۆیان دوور خرانەوە .

بەر لە سەرەڕاست کردنەوەی کوژرانی خاشقجی لە باڵیۆزخانەی عەرەبستان لە ئێستەنبوڵ ، بەرپرسانی ڕیاز و ئەنکەرە هەواڵی دوور لە راستی سەبارەت بە کوژرانی ئەم ڕۆژنامەنووسە بڵاو دەکردەوە .

بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاند ، خاشقجی لە کاتی چوونە ژوورەوەی بۆ کونسۆڵخانەی عەرەبستان لە ئێستەنبوڵ لەوێ دەرنەچووە ، لە حاڵێکدا ڕیاز ئەم ڕووداوەی بە درۆ خستبووەوە و وتبووی کە ئەو کونسۆڵخانەی بە جێ هێشتووە .

Paylas: