Cîhan
سێ چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزەکانی دەزگای زانیاری ئێرانەوە دەست بەسەر کران
پەیامی کورد ... سێ چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزەکانی دەزگای زانیاری ئێرانەوە دەست بەسەر کران
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە ئاکامی هێرشی هێزەکانی سەر بە دەزگای زانیاری ئێرانەوە لە گوندی ئیسلام ئاباد سێ چالاکی مەدەنی دەست بەسەر کران .
ئەم سێ چالاکە مەدەنییە بە ناوەکانی ئەحمەد بەساتی ، داریووش مۆرادی و هەروەها سۆهراب مۆرادی خەڵکی گوندی ئیسلام ئاباد ن دوای دەست بەسەر کردنیان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و هیچ جۆرە زانیاریەک لە شوێنی دەست بە سەرکردنیان لە بەردەستدا نییە .