TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆك بارزانی: هیوای ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو لایەك دەخوازم

Navas Jan
Admin
📅 20 Mart 2023 18:44

پەیامی کورد... سەرۆك بارزانی: هیوای ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو لایەك دەخوازم

سەرۆك مەسعود بارزانی، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز، پەیامێكی بڵاو كردەوە و پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو كوردستانیان دەكات.

ئەمڕۆ دووشەممە 20/3/2023، سەرۆك بارزانی پەیامێكی بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز بڵاو كردەوە و دەڵێت: "بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2723ی كوردی، پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو كوردستانیانی خۆشەویستی ناوەوە و دەرەوەی وڵات دەكەم، هیوای ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو لایەك دەخوازم."

Paylas: