TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکردەى لایەنە سیاسییەکان لە سەر خۆپیشاندانەکانی ئەو ووڵاتە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە

سارا
Yazar
📅 17 Temmuz 2018 17:00

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکردەى لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە لەسەر خۆپیشاندانەکان کۆبوونەوە.

 عەبادی و لایەنە سیاسییەکان لە دوای کۆبوونەوەکەیان لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە، لە داواکاریی ڕەوای خۆپیشاندەران تێدەگەن و کار بۆ جێبەجێکردنى دەکەن بەڵام بە هیچ شێوەیەک هێرشکردنە سەر دامودەزگاکانى دەوڵەت و هێزە ئەمنییەکان قبوڵناکەن.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکان دەبێت کاری خۆیان بکەن و بۆ خۆپیشاندانیش دەبێت مۆڵەت وەرگیرێت و کات و شوێن و داواکارییەکانی ڕوونبێت ئەگینا ڕێگەى پێنادرێت.

ئەوەشی تیادا هاتووە: لایەنە سیاسییەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بە خێرایی لیژنەیەک دروستبکرێت و بە دواچوون بکات بۆ جێبەجێکردنى ئەو بڕیارە چاکسازیانەى کە حکومەت داویەتی.

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ماوەى دوو هەفتەیە خۆپیشاندان و ناڕەزایی  پارێزگاکانی ناوەراست و باشوری گرتووەتەوە و تا ئێستا چەندین کەس کوژراون و دەیانى تریش برینداربوون و خۆپیشاندانەکانیش هەر بەردەوامە و داوای خزمەتگوزاری و دابینکردنى هەلی کار دەکەن.

Paylas: