TR KU SO
FB X
Cîhan

شەڕڤانانی " HSD " ڕاگەێندراوێکیان بڵاو کردەوە

سارا
Yazar
📅 23 Ekim 2018 03:00

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات " HSD "  لە مێحوەری باغوز و هەجین و بەحرە لە کۆتا مۆڵگەکانی داعش لە پارێزگای دێرەزور لە ڕۆژهەلاتی فورات پێشڕەوی دەکەن و چوونە ناو شارۆچکەی سوسه‌ و شەڕی سەخت بەردەوامە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی " HSD "  لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە كه‌ شەڕڤانان بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە هەرسێ مێحوەر ٣ کیلۆمەتر پێشڕەویان کردووە، و نیوەی شارۆچکەی سووسه‌ی  دەستی داعشیان ئازاد كردووه‌ .
 بەپێ بەیاننامەکە هاوپەیمانان ٧ هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش ئەنجامداوە، و لەو هێرشەدا ٦٣  چەکداری داعش کوژراون.

هەروەها لەو هێرشەدا ٢ شەڕڤانی هەسەدە شەهیدبوون و سێ شەڕڤانیش برینداربوون.

Paylas: