TR KU SO
FB X
Cîhan

شاندی حەماس بۆ دانووستانەکانی ئاگربەست چوونە قاهیرە

سارا
Yazar
📅 09 Şubat 2024 14:18

پەیامی کورد   ...  شاندی حەماس بۆ دانووستانەکانی ئاگربەست چوونە قاهیرە

ئەمڕۆ ٨ی شوبات، شاندی دانووستانکاری بزووتنەوەی حەماس بۆ درێژەدان بە دانووستانەکانی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل چوونە ناو قاهیرەی پایتەختی میسر.

لە بەیاننامە نووسراوەکەی حەماس دا ڕاگەێندرا کە شاندەکە بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی حەماس لە غەززە، خەلیل ئەلهای، بۆ تەواوکردنی دانووستانەکانی ئاگربەست چوونەتە قاهیرە.

شایانی باسە حەماس دژی پێشنیازی ئاگربەست بوو بۆ ئاڵوگۆڕی چەک، ئاگربەستەکە لە سێ قۆناغ پێکدێت کە ٤٥ ڕۆژە.

بەگوێرەی پێشنیازی ئاگربەست ، زیندانیانی ئیسرائیلی لەدژی زیندانیانی فەلەستینی ئازاد دەکرێن و تەرمی هەردوولا ئاڵوگۆڕ دەکرێن و درووستکردنی غەززە دەست پێدەکات و هێزەکانی ئیسرائیل بەتەواوی لە کەرتی غەززە دەکشێنەوە.

لە لایەکی دیکەوە، بێینامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، پێشنیارەکانی حەماسیان ڕەتکردۆتەوە و بەبێ سەرکەوتنی هەمیشەیی ڕازی نابن. لە دانووستانەکانی ئاگربەستدا ئەمریکا نێوەندگیری بۆ ئیسرائیل دەکات و ووڵاتانی قەتەر و میسریش نێوەندگیری بۆ حەماس دەکەن.

Paylas: