سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كونسولى ئه‌مریكا دۆخى هه‌رێم و عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كونسولى ئه‌مریكا دۆخى هه‌رێم و عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له گرینگی پاراستنى ته‌بایى و یه‌كڕیزى و پێكه‌وه‌كاركردن و سه‌قامگیریى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌ك بتوانرێت سه‌ختییه‌كانى ئه‌م قۆناغه له كێشه و قه‌یرانه‌كانى دارایى و ئابوورى و لێكه‌وته‌كانى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا تێپه‌ڕێنێت، دووپاتیشى كرده‌وه كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان له‌م پێناوه‌دا له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/5/2020 له هه‌ولێر له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ستیڤن فه‌یگن كونسولى گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى دووپاتكردنهوهى پشتگیری هه‌رێمى كوردستان بۆ حكوومه‌تى سه‌رۆك وه‌زیران موسته‌فا كازمى، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسى و ئابوورى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌رك و ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌م حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق، هه‌روه‌ها پرسى دیالۆگى ستراتیژیى ئه‌مریكى ـ عێراقى و ئاماده‌یى و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانیان له‌و دیالۆگه‌دا تاوتوێ كرد و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، خسته به‌ر باس.
دوایین پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه تیایدا كونسولى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستخۆشى له هه‌وڵ و ڕێكاره سه‌ركه‌وتووه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاكه كرد و هاوكارى و پشتگیری ئه‌مریكاى له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و جمووجووڵ و مه‌ترسییه‌كانى داعش و پێویستى و گرنگیى به‌رده‌وامی پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا، هه‌روها باس له دۆخى سووریا كرا و كونسولى گشتی ئه‌مریكا سوپاسى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ یه‌كڕیزى و ته‌بایى له‌نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانى سووریادا كرد.