Cîhan
شاری تەرهوونە لە لیبیا لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی ویفاقی نەتەوەیی گووللەباران کرا
پەیامی کورد ... شاری تەرهوونە لە لیبیا لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی ویفاقی نەتەوەیی گووللەباران کرا .
ئەحمەد المسماری ، ووتەبێژی ئەرتەشی نەتەوەیی لیبیا بە فەرماندەیی مارشاڵ خەڵیفە حەفتەر شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند : هیزەکانی دەوڵەتی ویفاقی نەتەوەیی لیبیا شاری تەرهوونە یان ، کە لە دووری ٠ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی تەرەبلۆس پایتەختی لیبیایە گوللەباران کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ووتەبێژی ئەرتەشی نەتەوەیی لیبیا ووتی : تەرهوونە کەوتە بەر ئاگری مووشەکییەوە زیاتر لە ٢٠ مووشەک هاوێشترا کەلە ناوچەکانی نیشتەجێ بوون کەوتنە خوارەوە .
ئەو هەروەها ڕایگەیاند کە زەرەرو زیانی بە هۆی ئەم هێرشە مووشەکییەوە هێشتا هەژمار نەکراوە ، بە ووتەی ولمسماری " ئەرتەشی نەتەوەیی لیبیا ئامادەی ووڵامدانەوەیە " بەم هێرشە .