TR KU SO
FB X
Cîhan

سوپای عێران لە ترسی داعش گوندێکی چۆڵ کرد

Navas Jan
Admin
📅 04 Eylül 2021 12:36

پەیامی کورد … سوپای عێران لە ترسی داعش گوندێکی چۆڵ کرد

ئەو یەكەیەی سوپای عێراق كە لەنزیك گوندی شەحەلی سنووری كەركوك نیشتەجێ‌ كرابوون، پاشەكەشەیان كرد.

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش هەڵیان كوتایە سەر گوندی شەحەل و شەڕو پێكدادان دروست بوو لەنێوان چەكدارەكان و هاوڵاتیانی گوندەكەو داعش زیانی بە گوندەكە گەیاندو پاشان هێزێكی سوپا لەوێ‌ نیشتەجێ‌ بوون، دوێنێ‌ هێزەكەی سوپا لەوێ‌ كشایەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، هێزەكانی سوپای عێراق لە گوندی (شەحەلی كۆن) لە سنور ناحیەی سەرگەڕان پاشەكشێیان كرد ئەمەش دوای ئەوە دێت چەند شەوی رابردوو داعش هێرشی كردبووە سەر گوندەكە لە ئێستادا بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانیان دانیشتوانەكەی گوندەكە چۆڵ دەكەن.

Paylas: