ئیسرائیل باس لە ڕێکەوتنی ئاشتی لەگەڵ چوار وڵاتی دیکە دەکات
پەیامی کورد … ئیسرائیل باس لە ڕێکەوتنی ئاشتی لەگەڵ چوار وڵاتی دیکە دەکات
ئیلی کۆهین وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، چوار وڵاتی دیکە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل ئیمزا دەکەن.
کوهین لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی (واینت) ڕایگەیاند، دەوڵەتانی دیکە لە کەنداو و ئەفریقا ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ ئیمزاکردنی ڕێککەوتنامەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل.
کوهین وتی "لە کەنداو قسە دەکەین لەگەڵ سوڵتانشینی عومان و سعودیە و قەتەر، کە پێمان وایە دەوحە زیاتر بە ئاراستەی خۆرئاوا هەنگاو دەنێت، زیاتر لەوەی بەرە و ئێران هەنگاو بنێت، ئەوەش دیارە پێشکەوتنە".
سەبارەت بە ئەفریقاش وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل ئاشکرایکرد، هەفتەیەک لەمەوبەر هەڵبژاردن لە وڵاتی نەیجەر بەڕێوەچوو، کاندیدێکی نزیک لە ئەمریکا هەڵبژاردنەکەی بردووەتەوە، ئەوەش هەلی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا زیاتر دەکات.