Cîhan
ئیسرائیل لەگەل 3 وڵاتی ئەوروپی لەسەرئێران ڕێککەوتن
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی گوتووە، کە فەرەنسا، ئاڵمانیا و بەریتانیا، لە بارەی پێویستی کشانەوەی هێزەکانی ئێران لە سوریا، لە گەڵ ئیسرائیل گەیشتوونەتە رێککەوتن.
ئەم بەرپرسە ئیسرائیلەوە دەڵێت: ئاڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا، سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئێران لە سوریا، لە گەڵ ئیسرائیل هاوڕان و بنیامین نەتەنیاهۆ، لە میانەی خولی سەردانەکەی بۆ ئەم سێ وڵاتە، لە سەر ئەم بابەتە لە گەڵ ئەم سێ وڵاتە رێککەوتنی کردووە.
رێککەوتنی ئیسرائیل لە گەڵ سەرانی ئەم سێ وڵاتە، بەمانای کشانەوەی هێزەکانی ئێرانە لە سەرتاسەری سوریا و تەنیا تایبەت نییە بە كشانەوەی ئەم هێزانە لە سنوورەکانی ئیسرائیل.