سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ ئەو کەسانە دەردەچێت کە چەکی قورس هەڵدەگرن
پەیامی کورد … سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ ئەو کەسانە دەردەچێت کە چەکی قورس هەڵدەگرن
پرۆژەیاسایه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه ئامادەکراوه کە چەک هەڵدەگرن، له‌مباره‌یه‌وه راوێژکاری ئاسایشی سەرۆک وەزیرانی عێراق روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت: پرۆژه‌كه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی په‌سندكردنی.
موھەنەد نەعیم ڕاوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: پڕۆژە یاسای سزادانی ئەو کەسانە ئامادەکراوە کە چەک ھەڵدەگرن، بە جۆرێک ئەوانەی چەکی قورس ھەڵدەگرن بە ١٠ ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێن و ئەوانەشی تەقەی ھەڕەمەکی دەکەن بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێن.
ئه‌و راوێژكاره‌ی كازمی وتیشی: پڕۆژە یاساکە سزای هەر کەسێک دەدات، کە لە خۆپیشاندانەکاندا چەکی هەڵگرتبێت، ئەگەر مۆڵەت پێدراویش بێت.
موھەنەد نەعیم ده‌ڵێت: خودی به‌رپرسان بۆیان نییە چەک ھەڵبگرن، چونكه پاراستنی بەرپرسان ئەرکی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت.
ڕاوێژکارەكه‌ی کازمی ئاشكرایكردووه، پڕۆژە یاساکە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت بە مەبەستی پەسەندکردنی.