تەلەفۆنەکەی زەریف داخراوە ... !!!
پەیامی کورد ... فەلاحەت پیشە : تەلەفۆنەکەی زەریف داخراوە
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی نەتەوەیی مەجلیس لە بەدواداچوونی خۆی سەبارەت بە دەست لە کار کشاندنەوەی وەزیری کاروباری دەرەوەی ووڵات هەواڵیدا .
حشمەتۆڵڵا فەلاحەت پیشە ، بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس بە ئاماژەدان دەست لە کار کشانەوەی زەریف لە وەزارەتی کاروباری دەرەوە ووتی : " لەوەی دەست لە کارکشانەوەی زەریف لە لایەن سەرۆککۆمارەوە قەبووڵ کراوە یا خود نا تاکوو ئێستا بێ ئاگاین . ئەڵبەتە ئاڵۆزی و ناتەبایی وەزیری کاروباری دەرەوە لەگەڵ هەندێک لە دەوڵەتییەکانی پێشتر هەر هەبووە و پێشتریش هەندێک شت ڕوویدابوو .
لە شەوی ڕابردووەوە چەندین جار هەوڵم داوە بە شیوەی تەلەفۆنی پەیوەندی بە زەریف ەوە بکەم تاکوو قسەی لەگەڵ بکەم بەڵام تەلەفۆنەکەی خۆی کوژاندووەتەوە ."