تا ئێستا زیاتر لە ١٠ جار سنوری ئاسمانیی چین لەلایەن باڵۆنەکانی ئەمریکا بەزێندراوە
پەیامی کورد... تا ئێستا زیاتر لە ١٠ جار سنوری ئاسمانیی چین لەلایەن باڵۆنەکانی ئەمریکا بەزێندراوە
حکومەتی چین ڕایدەگەیەنێت چەند باڵۆنێکی ئەمریکیی لەماوەی ساڵی رابردوودا بەبێ مۆڵەت و ڕەزامەندی پەکین زیاتر لە ١٠ جار سنووری ئاسمانی چینییان بەزاندووە.
وەزارەتی دەرەوەی چین سەبارەت بەو باڵۆنە ئەمریکییانەی چوونەتە ئاسمانی وڵاتەکەیەوە ئاماژەی بەوەدا: لەماوەی ساڵی رابردوودا باڵۆنە بەرزەفڕەکانی ئەمریکا ١١ جار بەبێ مۆڵەتی چین بەسەر ئاسمانی چیندا فڕیون، کە ژمارەیان دەگاتە ١٠ باڵۆن.
چەند ڕۆژێك پێش ئێستا ئەمریكا خستنەخوارەوەی باڵۆنێكی چین لە ئاسمانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند و بە باڵۆنی سیخوڕی و هەواڵگری ناویانبرد.
لایخۆشیەوە حكومەتی چین ڕەتی کردەوە و ڕوونیكردەوە: كە باڵۆنەکە تایبەت بووە بە لێکۆڵینەوەی زانستی و زانینی دۆخی کەشوهەوا و بەبێ مەبەست و بە هەڵە چووەتە ئاسمانی ئەمریکاوە.
بەزاندنی ئاسمانی ئەمریكا لەلایەن باڵۆنە چینیەكە و خستنەخوارەوەی خراپترکردنی دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و پەکینی لێکەوتەوە و بووە هۆی ئەوەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەشتە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ چین هەڵپەسێرێت و بۆکاتێکی نادیار دوای بخات.