Cîhan
تورکیا بۆ ئەمریکا: بە بەرپرسیارانەوە مامەڵە بکە
تورکیا دەیەوێت بەرامبەر بە کردەوەکانی ئەمریکا بوەستێتەوەو جەخت لە سەر پاراستنی بەرژەوەندی کۆمپانیاکانی خۆی دەکات.
دوای ئەوەی، کە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا چەندین بەرپرس و کۆمپانیای ئێرانی و تورکی خستە لیستی گەمارۆکانی خۆیەوە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت: ئەنقەرە هەموو رێوشوێنێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی کۆمپانیاکانی خۆی دەگرێتە بەر.
حامی ئاکسۆی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بە ئاماژەدان بە هەوڵەکانی سینای ئەمریکا بۆ رێگرتن لە فرۆشتنی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف-35 بە تورکیا گوتی: هیوادارین ئەمریکیەکان بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لە گەڵ ئەم کەیسە بکەن.