TR KU SO
FB X
Cîhan

تورکیا شوێنی جێگیر کردنی سامانەی " ئێس - ٤٠٠ " ی ڕووسی ڕاگەیاند

سارا
Yazar
📅 21 Mart 2019 21:20

پەیامی کورد  ...  یەکەمین سامانەی " ئێس – ٤٠٠ " ی ڕووسیا لە بنکەی ئاسمانی باکووری ڕۆژئاوای ئانکارا جێگیر دەگرێن .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕۆژنامەی " ینی شفق " بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی سەربازی نووسیان : سامانەگەلی " ئێس – ٤٠٠ " درووست کراوی ڕووسیا کە لە ڕێگای تورکیاوە کڕدراون ، یەکەمین جار لە بنەکی ئاسمانی ئێکینجی لە باکووری ڕۆژئاوای ئانکارا چێگیر دەکرێن .

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی تورکیا ، بنەکی ئاسمانی ئێکینجی مەقەڕی سەرەکی جێگیر کردنی پەدافەندی ئاسمانی ڕووسیا دەبێت ، بەڵام لە دوای جێگیر کردنی سەرەکی سامانەکانی " ئێس – ٤٠٠ " لە بنکەی ئاسمانی ئێکینجی ، لەوانەیە کاری گواستنەوەی ئەوانە بۆ ناوچەکانی دیکە ڕووبدات .

مانگی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فڕۆشی سامانەکانی مووشەکی پاتریۆتی بە کۆژمەی ٣.٥ میلیارد دۆلار بە تورکیا سەرەڕاست کردەوە . ئانکارا لە ووڵامدا ڕایگەیاند کڕینی سامانی مووشەکی پاترییۆتی لە بەرچاودایە ، بەڵام ئەم بابەتە لە سەر ڕێکەوتنی کڕینی " ئێس – ٤٠٠ " لە رووسیا هیچ کاردانەوەیەکی نابێت . ڕۆژی پێنجشەممەش مەولوود چاووش ئۆغلۆ ، وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی کردەوە لە بەرچاو گرتنی کڕینی سامانەی مووشەکی پاترییۆت ئەگەر بە مانای هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامەی کڕینی " ئێس – ٤٠٠ " بێت شتی وا قەت ڕوونادات .

ساڵی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا بۆ نوێنەرانی کۆنگرەی ئەم ووڵاتە ڕایگەیاند کە هۆشداری داوەتە تورکیا ئەگەر هەروا بە کڕینی سامانەی بەرگری مووشەکی " ئێس – ٤٠٠ " لە ڕووسیا پافشاری بکات ، لە بەرنامەی کڕینی شەڕکەرەکانی شاراوەکاری " ئێف – ٣٥ " ی ئەمریکا وەلا دەنرێت .

لە ڕاپۆرتی پێنتاگۆن بۆ کۆنگرەدا جەخت کرایەوە فڕۆشی شەڕکەرەکانی ئێف – ٣٥ بە تورکیا تا کاتی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی پێنتاگۆن دەربارەی پەیوەندی تورکیا و ئەمریکا لە ماوەی ٩٠ ڕۆژی داهاتوودا قەدەغەیە .

سەرەڕای هۆشدارەکانی بەردەوامی ئەمریکا ، تورکیا پێشتریش ئاشکرا ڕایگەیاند کڕینی سامانەی " ئێس – ٤٠٠ " لە ڕووسیا ی کۆتایی پێهێناوە و ڕادەست کردنی لە مانگی ژووئییەی ساڵی ٢٠١٩ دەست پێدەکات . ئانکارا هەروەها بڕیارە ١١٦شەڕکەری جۆری " ئێف – ٣٥ " لە ئەمریکا بکڕێت .

Paylas: