TR KU SO
FB X
Cîhan

توركیا ناوچە سنورییەكانی ئامێدی بوردمان کرد

Navas Jan
Admin
📅 11 Temmuz 2023 18:32

پەیامی کورد... توركیا ناوچە سنورییەكانی ئامێدی بوردمان کرد


ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەکانی نێروەورێکان، چیای گارە و مەتین لەسنوری قەزای ئامێدیان بۆردومان كرد و تائێستاش زیانەکان نەزانراون.

بەگوێرەی زانیاریەكان، ئەمڕۆ ژمارەیەک فڕۆکەی سەربازی و هەواڵگری سوپای تورکیا ناوچە گوندشینەكانی گرگاش و سپێندراریان لەسنوری چیای گارە و مەتین لە قەزای ئامێدی بۆردومان كردووە، تائێستا سوڕانەوەی فڕۆکە جەنگییەکان بەئاسمانی ناوچەکەدا بەردەوامی هەیە.

هاوکات، بەهۆی چۆڵکردنی ئەو ناوچانەی بۆردومانکراون لەلایەن دانیشتوانەوە بۆیە قەبارەی زەرەر و زیانەکان هەتا ئێستا نەزانراون.
ئەوە لەکاتێکدایە لەسنورەكانی قەزای ئامێدی دەنگی بۆردومانەكان بیستراون و ترس و دڵەڕاوكێیان لەلای هاوڵاتیان دروستكردوە.

Paylas: