TR KU SO
FB X
Cîhan

ترامپ پێشنیاری کشانەوەی فەڕانسا دەکات لە یەکیتی ئەورووپا

سارا
Yazar
📅 30 Haziran 2018 02:00

لە ڕاگەیندراوێکدا دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا پێشنیاری بە سەرۆکی فەڕانسا ئێمانۆئێل ماکرۆن کردووە لە ئەگەری کشانەوەی فەڕانسا لە یەکیتی ئەورووپا هاوپەیمانییەک لەگەڵ ئەو ووڵاتەدا پێکدەهێنێت.

 ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست لە نووسینێکی خۆیدا ، پەیوەندی نێوان ترامپ و ماکرۆن لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ئاشکرا دەکات و ڕوونی کردەوە کە ترامپ ، پێشنیاری بە سەرۆکی فەڕانسا ئێمانۆئێل ماکرۆن کردووە لە ئەگەری کشانەوەی فەڕانسا لە یەکیتی ئەورووپا هاوپەیمانییەک لەگەڵ ئەو ووڵاتەدا پێکدەهێنێت .

 بە گوێرەی زانیارییەکان کە ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست زانیاری لە سەر داوە کە ترامپ بە ماکرۆنی ووتوە ئەمە هاوپەیمانییەکی ئابوورییە ، کە بە شەرت و مەرجی خۆشیان لەوە باشتر لەگەڵ ئەوان واژووی دەکەین .

هەتا ئێستا سەبارەت بە ئەم زانیاریانە لە لایەن کۆشکی سپی و کۆشکی ئێلیزەوە هیچ وتارێک بڵاو نەکراوەتەوە

Paylas: