TR KU SO
FB X
Cîhan

لەسێدارەدرانی ٢١ کەس و دەست بەسەرکردنی ٤ هەزار کەسی دیکە لە ئێران

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 30 Nisan 2026 06:01

PeyamaKurd - لەسێدارەدرانی ٢١ کەس و دەست بەسەرکردنی ٤ هەزار کەسی دیکە لە ئێران
 

نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆی دا ڕایگەیاند کە لە دوای دەستپێکی شەڕی ناوچەکە لە ٩ی ڕەشەمەی ڕابردووەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران شەپۆلێکی نوێی سەرکوت و لەسێدارەدانی دەست پێ کردووە.

بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی مافی مرۆڤی ئەم ڕێکخراوە، لەو ماوە کورتەدا لانیکەم ٢١ کەس لەسێدارە دراون؛ لەو ژمارەیە ٩ کەسیان پەیوەندیدار بە خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانبار و ١٠ کەسیان بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە حیزبە نەیارەکانی ڕێژیم بوون.

هاوکات لەگەڵ ئەم لەسێدارەدانانە، نەتەوە یەکگرتووەکان خەمڵاندوویەتی کە پتر لە ٤ هەزار کەس لە سەرانسەری ئێران دا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "ئەمنییەتی نەتەوەیی" دەست بەسەر کراون.
 
 

Paylas: