Kurdistan
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵۆ کرد
PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵۆ کرد
سێشەممە 6/9، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد.
لە دیدارەکەدا کە ئەرمان تۆپچوو، کونسووڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا جەختیان لە گرینگی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە.