Kurdistan
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە عەممار حەکیم کرد
PeyamaKurd - سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە عەممار حەکیم کرد
سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەید عەممار حەکیم کرد، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی.
سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عەممار حەکیم کرد، بەبۆنەی دووبارە ھەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی. لە پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی وێڕای دەربڕینی پیرۆزبایی، ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ سەید عەممار حەکیم خواستووە.
لە دەقی پەیامەکەدا ھاتووە : "بەناوی خودای بەخشندەی میھرەبان، جەنابی سەید عەممار حەکیمی بەڕێز، بەبۆنەی دووبارە ھەڵبژاردنەوەتان وەک سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەکەین و ھیوای سەرکەوتن و توفیقتان بۆ دەخوازین."