TR KU SO
FB X
Kurdistan

%70ی ئەو عێراقیانەی داوای مافی پەنابەری دەکەن کوردن

Navas Jan
Admin
📅 21 Ağustos 2021 14:37

پەیامی کورد … %70ی ئەو عێراقیانەی داوای مافی پەنابەری دەکەن کوردن

سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت: لەمساڵدا 35 هەزار عێراقی داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە كە لەو ڕێژەیە زیاتر لە %70ی خەڵكی هەرێمی كوردستانن.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند: ڕێژەیەكی زۆری كۆچبەری عێراقی كە بەشێكی زۆریان كوردن لە وڵاتانی توركیا و یۆنان و لیتوانیا لە دۆخێكی خراپی گوزەرانن بەشێكیش لەناو زیندانەكانن یا بێ سەروشوێنن.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو ڕێژەیەكی بەرچاوتری كۆچبەران لەماوەیەكی كاتی زۆر كەمدا لە كەناراوەكانی توركیاوە خۆیان گەیاندووە بە كەناراوەكانی ئیتاڵیا، زیاتر 70%ی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی كە لە وڵاتانی ئەوروپا داوانامەی مافی پەنابەرییان پێشكەش كردووە هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بوون.

ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی ناجێگیری بارودۆخی سیاسی و بەتایبەتی ئابوری لەناوچەكە و لە عێراق بەتایبەتی لە هەرێمی كوردستان جارێكی تر هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو كۆچكردنی سەرجەم چین و توێژەكان بەتایبەتی گەنجان لە عێراقەوە دەستی پێكردووەتەوە.

ووتیشی: بەداخەوە لە ڕووداوە نەخوازراوەكانیشدا لەكۆتایی 2015 وە هەتا ئێستا بەپێی ئەو ئامارانەی لای ئێمە تۆماركراوە زیاتر لە 430 قوربانیمان هەیە، ئەمانە ڕێژەیەكی بەرچاویان تەرمەكانیان بوونی هەبووە و نەگەڕێندراوەتەوە بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان ڕادەستی كەسوكاریان نەكراوەتەوە، هەندێكشیان هەیە بێسەروشوێنە هەتا ئێستا فایلەكانیان بەكراوەیی ماوەتەوە بۆئەوەی بتوانین چارەنوسیان بۆ كەسوكارەكانیان دیاری بكەین.

" ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە لە كوردستان نمونەی DNA مان لە كەسوكارییان وەرگرتووە تا بیاندۆزینەوە، كە هەندێك لەوانە پاش ماوەیەك تەرمەكانیان لە گۆڕستانەكانی ئەو وڵاتانە دەۆزینەوە كە لەوێ نێژراون .

Paylas: