بەفربارین دەستپێدەكات
پەیامی کورد... بەفربارین دەستپێدەكات
شارەزایەکی بواری کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت لە ئەمڕۆ شەممەوە پلەکانی گەرما نزمببنەوە و بەدرێژایی هەفتەش لە عێراق و هەرێم بە سەقامگیری بمێنێتەوە و ئەمەش ببێتە هۆی بەفربارین لە باکوری خۆرهەڵاتی شاری هەولێر.
سادق عەتییە شارەزای بواری کەشناسی لە عێراق دەڵێت "کەش و هەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک و سەلاحەدین و باکوری دیالە بۆ ڕۆژی شەممە بە ناجێگیری دەمێننەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینیدەکرێت بەڕێژەیەکی مامناوەند باران ببارێت و پێشبینی بارانی بەخوڕیش لەباشوری رۆژهەڵاتی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دەکرێت.
عەتییە پێشبینی دەکات بەدرێژایی هەفتە کەش و هەوای هەرێم بەسەقامگیری بمێنێتەوە و پلەکانی گەرما روو لە دابەزینبکەن و لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا لە باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر بەفر ببارێت.
هەرلەلایەكی دیكەوە ئاراز جەبار شارەزایەكی كەشناسی ڕایگەیاند: لە ئێستاوە کەش تا کاتەکانی نیوەرۆ زیاتر ئاسایی دەبێت و لە کاتەکانی نیوەرۆ بەدواوە پێشبینی چالاکبوونەوەی ھەورەکان دەکەین لەئاسمانی ناوچەکەدا بەشێوەی تاوە بارانی بەخوڕ و ڕوودانی ھەورە تریشقە بەتایبەت بەرێژەیە زیاتر لەناوچە شاخاوی و جیاجیاکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین کاریگەری ئەبێت لەناوچەکانی دیکەدا بەرێژەیە کەمتر ئەگەری بارانبارین ئەبێت.
ئەوەشیخستەڕوو، لەکاتەکانی شەو درەنگدا بۆ بەرەبەیانی سبەی یەکشەمە 23-10-2022 قۆناغی کۆتایی ئەم ناسەقامگیریە لە بەشێکی ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین دەستپێدەکاتەوە و ئەگەری چالاکبوونەوەی چەند تاوێکی بەلێزمەی باران و ھەورە بروسکە ئەبێت دواتر کۆتایی پێدێت لەسەرجەم ناوچەکاندا.