TR KU SO
FB X
Kurdistan

بۆ جاری دووهەم خورماتوو هاوەنباران کرا و ٧ برینداری لێکەوتەوە

سارا
Yazar
📅 19 Mart 2020 18:19

پەیامی کورد    ...      بۆ جاری دووهەم خورماتوو هاوەنباران کرا و ٧ برینداری لێکەوتەوە .

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خورماتوو رایگەیاند، ماوەی سێ رۆژە دوو جار خورماتوو هاوەنباران كراوە و بەو هۆیەوە حەوت كەس بریندار بوون، كە گومان دەكرێت حەشدی شەعبی ئەو كارەی كردبێت.

ئەرسەلان عەلی، گوتی، ماوەیەك بەر لە ئێستا حەشدی شەعبی كێشەیان لەسەر قایمقامی خورماتوو هەبوو و لێی رازی نەبوون، بۆیە ماوەی سێ رۆژە ئەمە دووەم جارە خورماتوو هاوەنباران دەكرێت و تا ئێستا حەوت كەس بریندار بوون.

عەلی گوتیشی، بە هۆی ئەوەی حەشدی شەعبی كێشەیان لە نێوخۆیاندا هەیە، گومان دەكرێت هەر خۆیان ئەو كارە بكەن، بۆیە خەڵكی خورماتوو تووشی ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆر بوونە.

Paylas: