بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە، دانیشتوانی (٦) گوندی ئاوارەدەبن
بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، دانیشتوانی شه‌ش گوندی سه‌ر به‌شاره‌دێی سیده‌كانی له ده‌ڤه‌ری برادۆست ئاواره بوون.
بەپێی زانیارییەکان، وێڕای ئەوەی شەوی رابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای تورکیت بۆردومانی سنووری شارەدێی سیدەکانیانی سەر بەشارۆچکەی سۆران کردووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش جارێکی دیکە بۆردوومانی ناوچەکەیان کردووەتەوە.
ئاژانسی رۆژ نیوزیش لەو بارەوە بڵاویكرده‌وه، كه به‌هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه دانیشتوانی گونده‌كانی نزاری، گوره‌شان، ئاله‌كان، سیران، خه‌لیفان و لیلكانی سه‌ر به‌شاره‌دێی سیده‌كان ئاواره‌بوون و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە هەر به‌هۆی بوردوومانه‌كانه‌کانی تورکیاوە، جگه له‌زیانه مادییه‌كان، كچێك به ناوی نیشتیمان بریندار بووه.
ئەوەش لەکاتێکدایە، كه سوپای توركیا نزیكه‌ی (٢٠) كیلۆمه‌تر سنووری هه‌رێمی كوردستانی بەزاندووەو له ده‌ڤه‌ری برادۆستیش سه‌رقاڵی لێدانی رێگه و بنكه‌ی سه‌ربازییه.