بە هۆی مەترسییەوە کۆسرەت ڕەسووڵ بڕیاری ڕاگرتنی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی یەکیتی دەرکرد
پەیامی کورد ... كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نامه‌یه‌كی بۆ ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی ناردووه و بڕیاری راگرتنی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ی دا، به‌و پێیه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی داویانه مه‌ترسی له‌سه‌ر هاوسه‌نگی ریزه‌كانی حزبه‌كه هه‌یه.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ له نامەکەیدا كه بۆ ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی ناردووه و به‌شێك له میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان ناوه‌رۆكه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه، رایگه‌یاندووه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی، كه به‌رپرسیاره له پاراستن و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كۆنگره و په‌یڕه‌وی ناوخۆ، دوای زنجیره كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و په‌سه‌ندكردنی بڕیاری هه‌ستیار، ئه‌نجوومه‌نی باڵا وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشانی، ئێواره‌ی سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجامداوه و بڕیاره راگه‌یه‌ندراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی تاوتوێكرد.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌نجوومه‌نی گشتی حزبه‌كه‌ی ئاگاداركردۆته‌وه، كه ئه‌نجوومه‌نی باڵا چه‌ند بڕیارێكی داوه، له‌وانه "كۆبوونه‌وه‌كانتان بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵپه‌سێرن، ته‌واوی ئه‌و بڕیارانه‌ی داوتانن بۆ ده‌سه‌ڵات و ئۆرگانه‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر هاوسه‌نگیی ریزه‌كانمان هه‌یه، بۆیه پێش به كاڵاكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نه‌وه شه‌رعیه‌تی ئۆرگانیكی وه‌رناگرێت".
هه‌ر له‌نامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ ئه‌نجوومه‌نی گشتی حزبه‌كه‌ی هاتووه "پێویسته كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌تی و به‌رپرسیارانه بۆ گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی گرفت و كێشه‌كان و بۆچوونه جیاوازه‌كان بكه‌ین، پاش ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه و لێكتێگه‌یشتن، بڕیاربدرێت كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌رده‌وام بێت، داوامان وایه له هه‌موو بارێكه‌وه دۆخی یه‌كێتی ووردتر لێكبده‌نه‌وه و ته‌واوی ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رچاو بگرن".
له كۆتایی نامه‌كه‌شدا هاتووه "به‌هیوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پته‌وكردنی گیانی هه‌ڤاڵانه و به‌رزڕاگرتنی ئاڵای سه‌وزی یه‌كێتی و رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال، كه رێبازی چه‌پكه گوڵ و برایه‌تی و خۆشه‌ویستییه".