TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری کرماشان دوو کەس بوونە قوربانی

Navas Jan
Admin
📅 23 Şubat 2021 16:10

پەیامی کورد … بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری کرماشان دوو کەس بوونە قوربانی

 

بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق لە سنووری شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان دوو کەس بوونە قوربانی.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٢٢ی فێوریەی ٢٠٢١)، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە ناوچەی حەوت تەپانی جاددەی نەوت شار سەر بە شارۆچکەی سووماری قەسری شیرین، منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ بە سەختی بریندار بوو.

 

محەمەد محەمەدی، فەرماندەی ئینتزامی قەسری شیرین لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە ئەو منداڵە دەست و لاقی بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ بنکەی تەندروستی “ئەبولفەزل”ی ئەو شارە بەڕێکراوە.

 

هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەشەممە (٢١ی فێوریە)، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە ناوچەی تەنگابی قەسری شیرینی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٩ ساڵ بریندار بووە.

 

مورادعەلی تاتار، فەرماندار (قایم مقام)ی قەسری شیرین لەوبارەوە وتوویە کە ئەو مێرمنداڵە لە کۆچەرییەکان بووە.

 

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی ئەو دوو کەسە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

Paylas: