TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... کۆڵبەرێکی باشووری کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە

سارا
Yazar
📅 29 Ağustos 2018 16:12

هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە سنووری سەردەشت کۆڵبەرێکی خەڵکی باشووری کوردستانیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە  "  ٢٨ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ " ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری قەڵادزێ و سەردەشت کۆڵبەرێکی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولە و بە سەختی برینداریان کردووە.

یەکێک لە کادیرانی نەخۆشخانەی قەڵادزێ لەوبارەوە ڕایگەیاندوە : لە ئاکامی ئەو دەستڕێژییەدا، کۆڵبەرێک بە ناوی " ه . ڕ . ز " دانیشتووی گوندی سەرشێوی ناوچەی پشدەر بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی ناوبراو، ئەو کۆڵبەرە لاوە ٣ گولە بەر هەر دوو ڕان و سینگی کەوتووە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

هەر ئەو ڕۆژە لە سەلاسی باوەجانی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار کرابوون .

Paylas: