TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... + ڤیدیۆ ... شێرە پیاوێکی " سنە " یی بکوژی کوڕەکەی دەبەخشێ

سارا
Yazar
📅 05 Haziran 2019 15:30

پەیامی کورد   ...   شێرە پیاوێکی " سنە " یی بکوژی کوڕەکەی دەبەخشێ .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە کارێکی مرۆڤدۆستانە و کوردانە دا لە شاری سنە و لە ژێر دەسەڵاتێکی نامرۆڤانەی نایاسایی ئێراندا ، باوکێک بە دڵێکی گەورەوە وەکوو هەوڵێکی شەرافەتمەندانە بکوژی کوڕەکەی دەبەخشێت و ئیزنی لە سێدارەدانی هەڵدەوەشێنێتەوە .

دەبێ بگۆترێت کوشتن و تووندووتیژی چارەسەری کێشەکان ناکات لە حاڵێکدا لە ووڵاتێکی نادادپەروەر و قرۆغ کراوی دەستی دوژمنان دەژین جا بۆیە ئێمەش لێرەوە وەکوو ستافی " پەیامی کورد  " سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ئەم باوکە و هەزاران مرۆڤدۆستی لەم شێوەیە دەکەین .

 

Paylas: