بەپەلە ... لە پەرلەمانی ئێران بێ ڕێزی بە گەل و نەتەوەی کورد دەکرێت و ڕایدەگەێنن " نەتەوەیەک بە ناوی کورد بوونی نییە "
پەیامی کورد ... دەستنیشاندەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەرلەمانی ئەو ووڵاتەدا هێرشیان کردە سەر نەتەوەی کورد و نوێنەرانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ئێران و ڕایانگەند : "نەتەوەیەک بە ناوی کورد بوونی نییە "
بە پێی هەواڵەکان ئەو کەسانەی کە دەستنیشاندەی کۆماری ئیسلامی ئێرانن لە پەرلەمانی ئەو ووڵاتەدا هێرشیان کردوەتە سەر نەتەوەی کورد و بێ ڕیزییان بە نەتەوەی کورد کردووە.
"محەمەد حەسەن نژاد"، یەکێک لە دەستنیشاندەکانی ڕێژیمی ئێران لە پەرلەمان هێرشی کردە سەر نەتەوەی کورد و هەر لەم هێرشەدا بێ ڕێزی بەو کەس و لایەنانەش کردووە کە هێرشەکانی تورکیایان بۆ سەر خاکی کوردستان مەحکووم کردووە.
"حەسەن نژاد" لە قسەکانیدا باسی لەوە کردووە: "نەتەوەیەک بە ناوی کورد بوونی نییە".
لە لایەکی دیکەوە "نادر قازی پوور"، یەکێکی دیکە لەو کەسانەی بێڕیزیان بە گەلی کوردووە کوژرانی بیرمەندانی ئەتۆمی کە لە لایەن خودی ڕێژیمەوە تیرۆر کرابوون، بە نەتەوەی کورد پەیوەند داوەتەوە.
بە ناو نوێنەرانی خەڵک لە پەرلەماندا، یەکگرتوویی نەتەوەی کوردیان پێ قەبووڵ ناکرێت و هەوڵ دەدەن شەڕ و دووبەرەکی لە نێوان نەتەوەی کورددا درووست بکەن