بەپەلە ... پەکەکە ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... بەپەلە ... پەکەکە ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە
هێزه‌كای پاراستنی گه‌ل " هه‌په‌گه- باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه "، ئاماری چالاكییه‌كانی سێ رۆژی رابردووی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ١٦ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
له‌راگه‌ێندراوێكدا هه‌په‌گه بڵاویكردوه‌ته‌وه، "له دژی هێرشه‌كانی سوپای توركیا كه له هه‌رێمی هه‌فتانین به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، خۆڕاگرییه مێژووییه‌كه‌ی هێزه‌كانی ئێمه‌ش به‌رده‌وامه، له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوی شۆڕشگێری جه‌نگی هه‌فتانیندا له دژی سوپای توركیا، چه‌ند چالاكیه‌ك به‌رێوه چوون".
راشیگه‌یاندوه، "كاتژمێر ٤:١٠خوله‌كی رۆژی ١٠ی ته‌موز و رۆژی٩:٣٠ خوله‌كی رۆژی ١١ی ئه‌م مانگه، هێزه‌كانمان له یه‌ژاستار له گردی شه‌هید جوودی له ناوچه‌ی شه‌شدارا، له دژی سوپای توركیا چالاكیان ئه‌نجامدا، له‌و چالاكیانه‌دا دو سه‌رباز كوژران".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، كاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوه‌ڕۆی ١١ی ئه‌م مانگه‌ش، هێزه‌كانمان له دژی یه‌كه‌یه‌كه‌ی سه‌ربازی له گردی شه‌هید به‌رخۆدان له ناوچه‌ی خانتوور، چالاكیه‌كیان ئه‌نجامدا، له‌و چالاكیهشدا سه‌ربازێك كوژرا".
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل باسی له‌وه‌شكردوه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ش، له دۆڵی به‌رازانی سه‌ر به ناوچه‌ی خانتوور له دژی یه‌كه‌یه‌كی داگیركه‌ران كه هه‌وڵیدا له‌و ناوچه‌یه پێشڕه‌وی بكات، هێزه‌كانمان له سێ قۆڵه‌وه لێیاندان، به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی گه‌یشتنه به‌رده‌ستمان، ١٣ سه‌ربازی توركیا كوژران، له‌و ناوچه‌یه شه‌ڕ و پێكدادان تا ئێستاش به‌رده‌وامه.