بەپەلە ... تا ئەم ساتە وەختە زیاتر لە ١١ سانتیمەتر بەفر باریوە و بەردەوامی دەبێت
پەیامی کورد ... بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان شه‌وی ڕابردوو له زۆربه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌فر باریوه و بەپێی کەشناسی هەرێمیش زیاتر لە 11 سانتیمەتر مەتر بەفرباریوە.
فازڵ ئیبراهیم، به‌ڕێوبه‌ری گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، وه‌ك پێشبینی ده‌كرا بارسته هه‌وایه‌كی سارد كاربكاته سه‌رناوچه‌كه و به‌فر و باران ببارێت، شه‌وی ڕابردوو له به‌شێكی زۆری ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فر باریوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، له زۆری ناوچه شاخاوییه‌كانی دهۆك، له كانی ماسی و ئامێدی و سه‌رزیِڕ و سه‌رسه‌نگ، له پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانیش له ناوچه‌كانی مێرگه‌سۆر و حاجی ئۆمه‌ران و ناوچه شاخاویه‌كانی ده‌ورووبه‌ری چۆمان و زینی وه‌رتێ و پێنجوێن به‌فر باریوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌فر له نێوان پێنج بۆ 11 سانتیمه‌تر باریوه، له حاجی ئۆمه‌ران پێنج سانتیمه‌تر له كانی ماسی نزیكه‌ی 11 سانتیمه‌تر، لە بامه‌ڕنێ 4 سانتیمه‌تر بەفر باریوە.
فازڵ ئیبراهیم وتیشی، پێشبینی ده‌كرێت تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاریگه‌ری ئه‌و بارسته هه‌وایه به‌رده‌وام بێت، پله‌كانی گه‌رمی دابه‌زینی ته‌واو به‌خۆیه‌وه ببینێ و به‌فر و باران به‌رده‌وام ده‌بێت.
ڕوونیشیکردەوە دوای ئێواره له دهۆك و هه‌ولێر كاریگه‌ری ئه‌و بارسته هه‌وایه نامێنێت و دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له سلێمانی ئه‌مشه‌ویش به‌رده‌وام ده‌بێت، له به‌یانیه‌وه دۆخی كه‌ش و هه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه و پله‌كانی گه‌رمی به‌رز ده‌بنه‌وه و ته‌نها بارانی پچڕپچڕ له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.