TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ دوای کوژرانی هێسترەکانی، خۆی کوشت

Navas Jan
Admin
📅 18 Kasım 2021 17:10


پەیامی کورد … کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ دوای کوژرانی هێسترەکانی، خۆی کوشت

مێرمنداڵێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی نەسوود سەر بە شاری پاوە لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا دوایی ئەوەی چەند سەر لە هێسترەکانی کە بۆ کاسبی بە قەرز کڕیبووی و لەلایەن هێزەکانی سەرسنوورە کوژران، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی سرووش ڕەحمانی خەڵکی گوندی “هانەگەرمەڵە” سەر بە شاری نەوسوود و دانیشتووی شاری پاوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی سرووش ڕەحمانی بە هۆی هەژاری و قەرزدارییەوە خانووەکەیان لە گرەوی بانکدا بووە و باوکی سرووش تووشی شێرپەنجەیە، سروش بۆ ئەوەی هاوکاری بنەماڵەکەی بکات چەند سەر ئەسپی بە قەرز هێناوە و لە سنووری نەوسوود سەرقاڵی کۆڵبەری بووە کە چەند ڕۆژ پێش هێزەکانی سەرسنوور ئەسپەکانیان داوەتە بەر دەسڕێژی گولە و کوشتویانە.

ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند سرووش لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو تووشی خەمۆکی بووە و ڕۆژی ڕابردوو لە کاتێکدا کە بە تەنیا لە ماڵەوە بووە لە باڵکۆنی ماڵی باوکیدا خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

Paylas: