TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆڵبەرێکی کورد لە سەرما ڕەقی بردەوە

Navas Jan
Admin
📅 25 Mart 2021 16:42

پەیامی کورد .. کۆڵبەرێکی کورد لە سەرما ڕەقی بردەوە

 

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەڵماسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەم شارە بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ئاداری ٢٠٢١، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس بە ناوی "فەهیم مامدی قزل کەند" لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەهیم مامدی قزل کەندی، تەمەن ٣٥ ساڵ بە هۆی تاریکی شەو ڕێگای لێ ون بووە و ڕەقی بردووەتەوە.

 

تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ ناوەندی دەرمانی سەڵماس گوازراوەتەوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

 

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٧٢٠ (٢١ی مارسی ٢٠٢٠ هەتا ٢١ی مارسی ٢٠٢١) لانیکەم ٢٣٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بوونەتە قوربانی کە لەو ژمارەیە ٦٧ کەسیان گیانی لەدەست داوە.

Paylas: