TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەرپرسێکی دیکەی گۆڕان دەستی لە کار کشاندەوە

سارا
Yazar
📅 07 Temmuz 2018 21:58

بەرپرسێکی بزووتنەوەی گۆڕان ، کە پێشتر لە سەر پشکە ئەم بزووتنەوەیە بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنان بووە ، دەستی لە کار کشاندەوە و ڕایگەیاند : نە گۆڕان ئامرازە بۆ گۆڕانکاری نە هی هەموو کەسیشە .

نەژاد جەلال ،هەڵسووراوی گۆڕان ئەمڕۆ شەممە ٧/٧/٢٠١٨ لە نامەیەکدا ئاراستە بە ڕێکخەری گشتی ، خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕانی کردووە ئاماژەی بەوە داوە کە بە داخەوە دوای نەمانی نەوشیروان مستەفا ئەم ڕێکخراوە وەک خۆی نەماوە و نە ئامرازێکە بۆ گۆڕانکاری نە هی هەموو خەڵکیشە .هەروەها لە نامەکەدا دەڵێ : زۆر بە داخەوەم دوای ١١ ساڵ کارکردنم لر پڕۆژەیەکی سیاسیدا ناچارم ئێستا وەها نامەیەک بنووسم کە لە کاتی خۆی لە کۆمپانیای ووشەوە دەستمان پێکرد و خەونی زۆر گەورەمان هەبوو ."

نەژاد جەلال هەروەها ڕوشیگەیاندووە : من لێرەوە بێبەری خۆم ڕادەگەینم، لە هەموو ئەو پێشهات و ڕووداوانەی کە جێگەی گۆڕانخوازان نییە و لە ئەڕۆوە من کەسێکی بێ لایەنم و ئازادم ، سەر بە هیچ حزب و گرووپێکی سیاسیش نیم .

Paylas: