TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەرپرسێكی كورد لە بازگەیەكی كەركوك دەستگیركرا

Navas Jan
Admin
📅 24 Şubat 2022 02:30

پەیامی کورد... بەرپرسێكی كورد لە بازگەیەكی كەركوك دەستگیركرا

لە یەكێك لە بازگە كاتییەكانی كەركوك، بەرپرسێكی حزبی سۆشیالیست دەستگیركرا و هۆكارەكەشی بۆ هەڵگرتنی دەمانچە دەگەڕێندرێتەوە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یەكێك لە بازگە كاتییەكانی هێزە عێراقییەكان لە گەڕەكی دەروازە بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان دەستگیركرا.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە، دەستگیركردنەكە بەبیانووی هەڵگرتنی چەكەوە بووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ئەو بەرپرسە دەستبەسەرە و بڕیارە بە كەفالەت ئازادبکرێت”.

ماوەی چەند ڕۆژێكە لەلایەن سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە بازگە لە چەند ناوچەیەكی شارەكە دانراون و لێپرسینەوە لە سەرنشینان و شۆفێران دەكەن.

Paylas: