TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەردەوامیی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Navas Jan
Admin
📅 12 Mayıs 2022 18:28

پەیامی کورد... بەردەوامیی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایانی وانەبێژی مەریوان و سنە بۆ پاڵپشتی لە مامۆستایانی بەندکراو بەردەوامە.

ڕۆژی ٢٢ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری مەریوان و سنە بۆ داواکارییەکانیان و پاڵپشتی لە مامۆستایانی بەندکراو لە بەردەم ئیدارەی بارهێنان و فێرکردنی شاری مەریوان و سنە کۆبوونەوەیەی بەرینی ناڕەزایەتیان ڕێکخست.

هەر لەو پێوەندییەدا و دوێنێ ٢١ی بانەمەڕ، لە ژێر گوشاری مامۆستایاندا مەسعوود نیکخاهـ، یەکێک لە مامۆستایانی دەسبەسەرکراوی مەریوان پاش ١١ ڕۆژ بەندکران ئازاد کرا.

 

Paylas: