باشووری کوردستان/ ٢٦ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد … باشووری کوردستان/ ٢٦ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردودا ٢٦ كەسی دیكەی توشبو بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.
لە راگەیەندراوێكداکە ئەمڕۆ هەینی ٢١ی ئاب بڵاو کراوەتەوە، وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە دوێنێوە ٤٤٣٧ پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیەشە ٥٣٥ توشبوی نوێ تۆماركراون كە ٢١٩ كەسیان لە هەولێر و ١٢٥ كەسیش لە سلێمانی و ١٧٤ هاوڵاتی لە دهۆك و ١٧ كەسەكەی دیكەش لە هەڵەبجە دەسنیشانكراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ماوەی ٢٦ كاتژمێری رابردودا ٣٢٦ توشبوی پەتاكە چاكبونەتەوە و ٢٦ كەسیش گیانیان لەدەستداوە كە ١٥ کەسیان لە هەولێر، ٥ لە سلێمانی، دو لە گەرمیان، دو لە راپەڕین و دوانەكەی دیكەش لە دهۆك بوە.
سەبارەت بە كۆی گشتی توشبوانی پەتاكە رایگەیاند، لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا ٢٣ هەزار و ٧٣٩ كەس توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش ١٣ هەزار و ٦٥٠ كەس چاكبونەتەوە و ٨٧٥ توشبوش گیانیان لەدەستداوە.