Kurdistan
١١ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... ١١ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان گیانیان لە دەست دا
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند کە له ٢٤ كاتژمێرى ڕابردوودا، له هه‌رێمى كوردستان ٥٣٢ كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٢ی ئاب، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هەرێمی کوردستان ئامارى ٢٤ كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆناى بڵاو كرده‌وه کە تێیدا باس له‌وه كراوه، له ٢٤ كاتژمێرى ڕابردوودا، له هه‌رێمى كوردستان ٥٣٢ كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون و ١١ كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، له‌و ١١ كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، هه‌شتیان له هه‌ولێر بوون، یه‌كێكیشیان له دهۆك بوو و ئه‌وه‌ى دیكه‌شیان له گه‌رمیان بووه.